AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٢:٢٧:٢٠ د.ن
1215125

هەنییە: دوژمن ناچار بە گۆڕینەوەی بەندکراوان دەکەین

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس پێی داگرت: سەرەنجام دوژمنی زایۆنی ناچار دەکەین پێملی ئاڵووێری دیلکراوان بێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیسماعیل هەنییە لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلجزیرەدا وتی کە حەماس چوار دیلی ئیسرائیلی لایە و ئەگەر دوژمن بەوجۆرەش ناچار بە گۆڕینەوەی یەخسیران و ئازادکرانی بەندکراوانی فەلەستینی نەبێ، ئەو بزووتنەوە لەڕێی خەباتەکانی لە هەرشوێنێک کارتی گوشاری زیاتر بەدەست دێنێ.

هەنییە پێی داگرت، شەش یەخسیری هەڵاتوو لە زیندانی "جلبوع" کە سەرلەنوێ گیراونەوە، لەو یەخسیرانەن کە حەماس لەهەوڵی ئازادکردنیانە لەچوارچێوەی گۆڕینەوەی یەخسیران لەگەڵ رژیمی زایۆنی.

لەلایەکی دیکەوە، لایەنە میسری و نێودەوڵەتییەکان لەهەوڵی ئازادکرانی "هیشام ئەبوو هواش"دان کە لە سەت و سی و نۆ ڕۆژ لەمەوبەرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گیرانی کاتیی خۆی مانی لەخواردن گرتووە

342/