AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
یەکشەممە

٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٣:١٦:٥٩ د.ن
1214730

داوای ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەرکردنی بڕیارنامەی ئیدانەکردنی سەبەبکارانی تیرۆری سەردار سولەیمانی

جێگرایەتی مافەوانیی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە نامەیەک دا بۆ سەرۆکی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری دەرکردنی بڕیارنامە بۆ ئیدانەکردنی سەبەبکارانی سەرەکیی تیرۆری سپەھبود قاسم سولەیمانی بوو .

لە نامەی جێگرایەتی مافەوانیی سەرۆک کۆماریی ئێران بۆ سەرۆکی کۆمەڵی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دا ھاتووە : بۆ بەرزراگرتنی ئاشیتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی ، بە مەبەستی رێزگرتنی سیستمی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ، لە پێناوچارەسەریی ئاشتیانەی ناکۆکیە نێودەوڵەتیەکان ، بۆ رێزگرتنی پڕەنسیپە گشتیەکانی مافی نێودەوڵەتیی لەوان یەکسانی ، سەروەریی و یەکپارچەیی خاک ، بە مەبەستی گەشەپێدانی پێوەندیی دۆستایەتی نێودەوڵەتیی ، بۆ شەرمەزارکردنی تاوانی دژی مرۆڤایەتی پێشنیار دەکرێ ئەم کۆمەڵە بەڕێزە ھەموو دەسەڵاتە یاساییەکانی خۆی لەوان دەرکردنی بڕیارنامە ، دەکاربێنێ و وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکاریی تیرۆری کاربەدەستانی حکومەتی و دیپلۆماتێک لە لایەن حکومەتەوە ، رێوشوێنێک بۆ پێشگری لەم تاوانکاریانە لە داھاتوودا بدۆزێتەوە .