AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٣:١٥:٣١ د.ن
1214728

هێرشی کەسانی نەناس بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە زیادی کردووە

ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە بەرز بوونەوەی هێرشی کەسانی نەناس بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیمۆکراتی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرعڤی سووریا جێگیر لە لەندەن، لە زمانی سەرچاوەکانی خۆیەوە لە بەرز بوونەوەی هێرشی کەسانی نەناس بۆ سەر بنکەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتانە ڕۆژی ڕابردوو دوو کەسی پاسیکڵ سوار، یەکێک لە وێستگەکانی پشکنینی هێزەکانی هەسەدەی لە شارۆچکەی ئەبوهمام لە پارێزگای دەیرەزوور بە ئاڕ پی جی کردە ئامانج. هێشتا خەسارەکانی ئەو هێرشە ڕانەگێندراوە بەڵام دەوترێت هێرشبەرەکە توانیویە خۆی دوور بکاتەوە.

دوو ڕۆژ پێش لە ئەو ڕووداوەش هێرشبەرانی چەکدار هێرشیان کردبووە سەر ئۆتۆمبیلی ئەنجومەنی سەربازی ناوچەی هاژین لە شارۆچکەی جرزی لە پارێزگای دەیرەزوور. هێزەکانی ناوچەی هاژین توانیبوویان یەکێک لە هێرشبەرەکان کە وادیارە ئەندامی شانە نوستووەکانی داعش بووە، بکوژێت.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هەروەها لە کوژرانی یەکێک لە فەرماندەیکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور هەواڵی داوە و وتوویە وادیارە هێرشبەرەکە توانیویە هەڵبێت.

342/