AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
شەممە

١ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٤:٠٦:٥٨ د.ن
1214395

ئامادە بوونی دەیان ھەزار فەلەستینی لە نوێقژی ھەینیی مزگەوتی ئەقسا

دەیان ھەزار فەلەستینی سەرباری دەستەوداری توندی ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی لە گردوپەڕی مزگەوتی ئەقسا نوێژی ھەینییان بەرپا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ٥٠ ھەزار فەلەستینی سەرباری دەستەوداری توندی ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی ڕۆژی ھەینی بەوپەڕی شکۆمەندییەوە لە حاسەی مزگەوتی ئەقسا کۆبوونەوەو نوێژی ھەینیان بەجێ ھێنا.

سەرباری دەستەوداری توندی ئاسایشتیی حەشیمەتێکی زۆر لە مزگەوتی ئەقسادا کۆبوونەوەو زایونییەکانیش نەیانوێرا خۆیان لە قەرەی بەرەنگار بوونەوەیان بدەن.

مزگەوتی ئەقسا وەکو ھێمای سەرەکیی پێناسەی ئیسلامی فەلەستینیی شاری بەیتولموقەددەس بەردەوام ئامانجی کرداری تێکدەرانەی ڕژێمی داگیرکەری قودس بووە.

342/