AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
شەممە

١ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٤:٠٦:٢٤ د.ن
1214394

سێ تەقینەوە لە "تێلاڤیڤ" و بەندەری "یافا" لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕووی دا

سەرچاوە مێدیاییەکان باسی بیسترانی دەنگی چەند تەقینەوەی گەورە لە تێلاڤیڤ و بەندەری یافا هەڵکەوتوو لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەکەن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەنگی چەند تەقینەوەی گەورە ئەمڕۆ شەممە لە تێلاڤیڤ و بەندەی یافای ئیسرائیل بیسترا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مێدیاکانی ئیسرائیل هەواڵیان دا سێ تەقینەوەی گەورە لە تێلاڤیڤ و بەندەری یافا ڕووی داوە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرتگەلێک لەسەر هاوێژرانی مووشەک لە غەززی وەرگرتووە و خەریکی تاوتوێ کردنی دۆخەکەیە. پۆلیسی ئیسرائلیش ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرتگەلێکی سەبارەت بە تەقینەوەیەک لە کەنارەکانی تێلاڤیڤی وەرگرتووە.

هەندێک سەرچاوەش ڕایانگەیاند کە ئەوە پەیامێکە لەلایەن گرووپە فەلەستینییەکانەوە لە غەززە هاوپەیوەند بە ئەسیر کرانی هیشام ئەبووهەواشە کە لە 138 ڕۆژ لەمەوپێشەوە مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی ناجێگیرە.

سوپای ئیسرائیل هاوێژرانی دوو مووشەک لەلایەن غەززەی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند مووشەکەکان لە نزیک کەنارەکانی ناوچەی تێلاڤیڤ داکەوتووە.

342/