AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
شەممە

١ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٤:٠١:٥٥ د.ن
1214386

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : بە بەرەکەتی خوێنی شەهید سولەیمانی خۆڕاگریی ئەمڕۆ هیوادارترە

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە ئاماژە بە سەرمەشقبوونی شەهید سولەیمانی لە نێو لاوانی ناوچەکە ، ئەم شەهیدە ئازیزەی ، بە نیشتمانی ترین و ئۆمەتی ترین کەسایەتیی ئێران و جیهانی ئیسلام زانی .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ شەممە لە دیداری ئەندامانی بنەماڵە و ئەندامانی ناوەندی بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی سەرداری شەهید حاجی قاسمی سولەیمانی فەرمووی :دوژمنان وایاندەزانی بە شەهیدکردنی سولەیمانی ، ئەبوومەهدی و هاوڕێکانی دیکەیان ، کارەکە تەواو دەبێ بەڵام ئەمڕۆ لە بەرەکەتی ئەو خوێنە ئازیز و مەزلوومانەیە ، ئەمریکا لە ئەفغانستان رایکردووە ، لە عێراق ناچار بووە وابنوێنێ دەکشێتەوە و بە شێوەی موستەشاری دەمێنێ کە هەڵبەت دەبێ برایانی عێراق بە وشیاری پێوشوێنی ئەم بابەتە بگرن ، لە یەمەن بەرەی خۆڕاگریی روو لە پێشکەوتنە ، لە سوریا دوژمن ، لە عەرز چەقیوە و بێ هیوا بە داهاتوویە ، و بە گشتیی جەریانی خۆڕاگریی و دژی ئیستکباریی لە ناوچەکەدا ، ئەمڕۆ لە دوو ساڵ لەمەوبەر ، پڕ رۆنەقتتر و گەشەدارتر و هیوادارترخەریکی کار و جوڵەیە . 

 بەڕێزیان بە ئاماژە بەوەی کە شەهید سولەیمانی خەریکە دەبێ بە سەرمەشق و پاڵەوانی لاوانی دونیای ئیسلام و ناوچەکە فەرمووی : ئەمڕۆ سولەیمانیی لە ناوچەی ئێمەدا ، هێمای هیوا و متمانە بە خۆیی ، ئازایەتی و رەمزی خۆڕاگری و سەرکەوتنە و وەک چۆن هەندێ کەس بە دروستیی گوتوویانە ، شەهید سولەیمانی بۆ دوژمنەکانی مەترسیدارتر لە سەردار سولەیمانیە . 

 ئایەتوڵڵا خامنەیی شەهید سولەیمانی بە واقعێکی هەرماو و تا ئەبەد زیندوو ناوبرد و گوتی : بکوژانی ئەو وەک ترامپ و ئەوانیتر ، لە لەبیرکراوانی میژوو دەبن و لە زبڵدانی مێژوودا ون دەبن ، هەڵبەت دوای ئەوەی بە سزای تاوانکاریەکانی دوناییی خۆیان بگەن .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی هەڵسوکەوتی سڕینەوەی زۆرداران لە گەڵ شەهید سولەیمانیی لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بە نشانەی ترسی ئەوان تەنانەت لە ناوی ئەو شەهیدە و ترسیان لە برەوسەندن و بڵاوبوونەوەی ئەو سەرمەشقە بەنرخە زانی .

342/