AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢١

١٢:٠٤:٢١ د.ن
1213980

ڕەییسی: حیزبوڵڵاو ڕەوتی خۆڕاگری ئەمرۆ لە ناوچەکەدا دەستی باڵاترن

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیداری کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەھیدانی بەرەڤانیی پیرۆزو بەرگریکارانی گڵکۆ پیرۆزەکان پێی داگرت: حیزبوڵڵاو ڕەوتی خۆڕاگری ئەمرۆ لە ناوچەکەدا دەستی باڵاترن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید ئیبراھیمی ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری کۆمەڵێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شەھیدانی بەرەڤانیی پیرۆزو بەرگریکارانی گڵکۆ پیرۆزەکان لە شاری قوم وێڕای ئاماژە کردن بە وەدەرنرانی ئەمریکییەکان لە سووریاو ئەفغانستان و عێراق وتی: ئەمڕۆ ئەمریکییەکان لە ھەموو کاتێک لاوازترن و لە ناوچەکەش دا ئەمە حیزبوڵڵاو خەباتکاران و بەتایبەت فەلەستینییەکانن کە دەستی باڵاترن.

ڕەییسی وتیشی: شەھیدان ئاسایشتی ناوچەکەیان دەستەبەر کردو ئاسودەیی ئەمڕۆ لە سای خوێنی شەھیدانە،بەڵام دوژمنان دەست ھەڵناگرن و داعشیان لە سووریاوە گواستەوە بۆ ئەفغانستان.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵ و چالاکییەکانی ھێزەکانی حەیدەرییون، زەینەبییون و فاتمییون لە ناوچەکەدا وتی: ئەم لە خۆبردوییانە جوڵانەوەیەکی ھەرماو بوو لە بەرگری کردن لە ناوچەکەو بەھا ئیسلامییەکان لە بەرامبەر ڕەوتی تەکفیڕی دا.

جەختیشی کرد:داعش دەستکردی زایونییەکانەو ئەوانە داعشیان ڕاسپارد ھەتا لە بری ئەوان ناوچەکە تێک و پێک بدات. داعش مزگەوتی موسڵمانان دەتەقێنێتەوەو لە خاک و خوێنیان دەگەوزێنێ، دەی ئاشکرایە کە ئەم شێوازە شێوازی زایونییەکانە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: سەرداری شەھید حاج قاسم سولەیمانی تاکەکەسێک نەبوو بەڵکو ڕەوتێک بوو کە ئەم قوتابخانەیە درێژەی ھەمان قوتابخانەی ئیمامی حسەین(ع)ـەو ھەر لە بەر ئەمەش ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی تەکلیفیان کردووە کە قوتابخانەی شەھید سولەیمانی دەبێ بناسێندرێت.

342/