AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢١

١٢:٠٢:٢٧ د.ن
1213977

پەرلەمانی سووریا گەڵاڵەی شارۆچکە چێکردنی ئیسرائیل لە جۆلانی داگیرکراوی ئیدانە کرد

پەرلەمانی سووریا گەڵاڵەکانی ڕژێمی زایونی لە بواری پەرە پێ درانی شارۆچکەسازی لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوی سووریای ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، پەرلەمانی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا، پەلەقاژەی ڕژێمی داگیرکەری زایونیی بۆ گۆڕینی پێکھاتەی حەشیمەتی و چوگرافیایی بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلانی بە پێشێلکەری یاساوڕێسا، مافی  نێونەتەوەیی و بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە تایبەت بڕیارنامەی ژمارە ٤٩٧ی ساڵی ١٩٨١ی ئەنجومەنی ئاسایشت زانی.

بە پێی بڕیارنامەی ژمارە ٤٩٧ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھەنگاوەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی بۆ سەپاندنی یاساو سەرپەرشتیاری و بەڕێوەبەرایەتی کردنی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو ڕەت کراوەو بەتاڵ و نایاساییەو بە گوێرەی ئەم بڕیارانە تەواوی کردارو چالاکببەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی لە بەرزاییەکانی جۆلان ئیدانە دەکەین.

پەرلەمانی سووریا لە بەیاننامەکەی دا جەختی کردووە: ئامانج لەم گەڵاڵەگەلەی ئیسرائیل ڕاکێشانی زایونیی تازەو پەرە پێ دانی ژمارەی حەشیمەتیان لە بەرزاییەکانی جۆلانە.