AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

٣٠ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٢:٤٣:٣٢ د.ن
1213841

بەرپاکرانی پیشانگای یادمانی شەھید سولەیمانی لە نەجەف

پیشانگای یادمانی شەھیدان سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» لە سەروبەندی دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی فەرماندەرانی سەرکەوتووی خۆڕاگری لە نەجەفی پیرۆز کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەم پبشانگایەدا کۆمەڵێک وێنەو یادمانی فەرماندەرانی  سەرکەوتووی خۆڕاگری  سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» و شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس» خراوەتە بەر دیدی ھۆگران.

 سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

342/