بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەلمان بن عەبدولعەزیز» ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکی ئۆنلاینی ساڵانەدا لە ئەنجومنی نوێنەرانی عەرەبستان، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ئەنجام دانی ھەڵس و کەوتی تێکدەرانە تۆمەتبار کردو بانگەشەی کرد، ئێران ھۆکاری قەیران و گرفتەکانی ناوچەکەیە.
پاشای عەرەبستان لە درێژەی پڕکێشیەکانی دا ھەروەھا، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ھاوکاری نەکردن لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکییەوە تۆمەتبار کرد.
ئەم بانگەشە گاڵتەجاڕانەیەی پاشای سەعودی لە کاتێکدایە کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھەتا ئێستا گەلێک جار ئاشتیانە بوونی چالاکییە ناڤۆکییەکان و پابەند بوونی ئێران بە بەرجامی پشتڕاست کردووەتەوە.
342/