ھێزەکانی تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانیان لە شێخ ناسر، شووەیحه، زەرزوور لە ڕۆژھەڵاتی شاری ئەلباب دەستیان کرد بە بوردومان کردنی ناوچەکانی ئەلەعریمه، کێڵگەکانی فوارس، گوندەکانی ئەلیالنی، قرت ویران و ئەلموحسینلی کە لە ئەنجام دا ھێندێک زیانیان وێ کەوتەوە.
لە گردوپەڕی باکووری «مینبەج»یش دا ھێزەکانی سوپای تورکیا و تیرۆریستانی ھاوپەیمانیان بە تۆپخانە گوندەکانی ئەلسەیادو جاموسیەیان بوردومان کرد کە ئەم ھێرشانە شەپۆلی ترس و دڵەڕاوێیان لە نێو خەڵکی سڤیل دا بەدی ھێنا.
جێگای ئاماژەیە کە،دانیشتووانی گوندەکان و شارۆچکەکانی باکووری حەڵەب دژی مۆڵ درانی لەشکریانی تورک دەستیان داوەتە خۆپیشاندان.
دەست درێژکاریی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانەکردنی خەڵک و دەوڵەتی سووریاو کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکاندا بەرەوڕوو بووەتەوە.
342/