بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە: ھەر چەند بەرپرسانی عەرەبستانی سەعودی بانگەشەی چاک بوونی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە دەکەن، بەڵام گیرانی سەرەڕۆیانەی ئافرەتان و ھەڵسوڕاوانی نافی مرۆڤ لەم وڵاتەدا ھەروا بەردەوامە.
بە پێی راپۆرتی ئەم ڕێکخراوانە، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١ دا، ١٢ ئافرەت بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی عەرەبستان قۆڵبەست کراون کە ئەم بابەتە نیشانەی بەردەوام کرانی پێشێلکارییە لەو وڵاتەدا لە بارەی مافی مرۆڤەوە.
ئەم ڕێکخراوانە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بەرپرسانی سەعودی لەکاتی دەستەڵات گرتنی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری سەعودییەەوە ھەتا ئێستا پتر لە ١٠٠ ئافرەتیان قۆڵبەست کردووە، جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە زۆربەیان لە نوخبە زانکۆییەکان و ھەڵسوڕاوانن و ٦٠ کەسیشیان ھەرواو سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراون.
زیاتر لە ٥٠ نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا لەم بارەیەوە نامەیەکیان واژۆ کردووەو خوازیاری کۆتایی ھاتنی پێشێلکرانی مافی ئافرەتان لە عەرەبستاندا بوونە.
342/