AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
سێشەممە

٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢١

١:٠٣:٢٧ د.ن
1213223

فەیسەڵ میقداد: داعش و بەرەی نوسرە بە داکۆکیی ئەمریکاو تورکیا لە سووریادان

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: تاقمە تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرەو داعش بە داکۆکیی ئەمریکاو تورکیا لە باکووری ڕۆژئاواو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریادان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا شەوی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلئەخبارییە پێی داگرت: ئەم وڵاتە ھەتا ڕادەیەکی زۆر بە سەر تیرۆریزم دا سەرکەوتووەو ھەتا تەفروتونا کردنی یەکجاریشی لە سەر خەباتی خۆی بەردەوام دەبێت.

وەزیری دەرەوەی سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە قازانجی دەوڵەتی تورکیا لە ناپاوەجێیی و تێکشێوانی سوریایە وتیشی: سازان بڕیارێکی ستراتژیی حکومەتی سووریا بوو ھەتا شارومەندانی خۆی بگەڕێنێتەوە.

وەزیری دەرەوەی سووریا لە درێژەدا وتیشی: لەگەڵ لێژنەی لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتی دا ھەڵس و کەوتێکی ئەرێنیی ھەیەو گرفتی لەگەڵ ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و یان خودی ڕێکخراوەکە نییە، بەڵکو لەگەڵ کەسانێکدایە کە دەیان ھەزار تیرۆریستیان ناردووەو بۆخۆشیان ملیاران دۆلاریان بۆ لەنێو بردنیان خەرج کردووە.

ناوبراو پێشی داگرت: ڕژێمی تورکیا بەشگەلێکی سەرزەوینی سووریای داگیرکردووە، بەڵام دیارە سەرەنجام ڕزگاری دەکەین چ ئیدلەب و ناوچەکانی باکووری بێت و یان سنوورەکانی سووریاو تورکیا.

وەزیری دەرەوەی سووریا لە بارەی چەکدارانی ھێزەکانی سووریای دیموکراتیشەوە کە سەر بە ئەمریکان وتی: ئەو ھێزانە ھیچ ناوچەیەکیان لەژێر ڕکێف دا نییە بەڵکو ئەوە ئەمریکای داگیرکەرە کە داکۆکییان لێ دەکات کە دیارە نابێ پشتی پێ ببەستن، چونکو ئەمریکا خەریکە بە کەڵکاژۆیی وەک گۆپاڵێک بەکاریان دێنێ .

«فەیسەڵ میقداد» لە کۆتایی دا وێڕای ئیدانەکردنی بایکۆتەکانی ملھوڕانەی دژی سووریا وتیشی: بایکۆتی ملھوڕانەی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی گەلی سووریا نایاساییەو ئامانجەکەی وەدی ھێنانی پیلانەکانی ئەو وڵاتانەیە.

342/