AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
سێشەممە

٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢١

١:٠٢:٣٤ د.ن
1213222

دیمەشق : جۆلان بەشێکی دانەبڕاەی خاکی سووریایە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی دووشەممە ھەوڵی زایونییەکانی بۆ پەرە پێ دانی شارۆچکەسازی لە جۆلانی داگیرکراودا بە توندی ئیدانە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانە کردنی ھەنگاوی ورووژێنەری زایونییەکان لە جۆلانی داگیرکراوی سووریا جەختی کرد: جۆلان بەشێکی دانەبڕاەی خاکی سووریایە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەم بەیاننامەیەدا لە سەر ھەوڵی دیمەشق سەبارەت بە گەڕاندنەوەی جۆلان بۆ سەر خاکی سووریا پێی داگرت و جەختی لەوەش کردەوە کە، گەڕانەوەی جۆلان بۆ باوەشی سووریا مافێکی ھەتاھەتاییە.

«ئەحمەد ئەبوغەیت» سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبیش ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای شەرمەزار کردنی پیلانی نایاسایی ڕژێمی زایونی بۆ پەرە پێ دانی شارۆچکەسازی لە جۆلانی داگیرکراوی سووریا، پێی داگرت: داگیرکاریی ڕژێمی زایونی لە ناوچەی جۆلان و پیلانەکانی ئەم ڕژێمە بۆ پەرە پێ دانی شارۆچکە سازی لەم ناوچەیەدا پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمار.

342/