AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٢١

١:٢٦:٥٠ د.ن
1212957

تۆپبارانی گوندەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن تورکیاوە

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ئەرتەشی تورکیا گوندەکانی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای تۆپباران کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەو دامەزراوەیە بە گێڕانەوە لەچالاکانی سوری ڕاپۆڕتی دا گوندەکانی دەڤەری تەل تەمەرلە پارێزگای حەسەکە ودوای کۆتایی هاتنی گەشت لێدانی هێزە ئەمریکیەکان لەو ناوچەیە بوردمان کراوە .

چالاکانی سوری ڕایانگەیاند تورکیا بە توپ و مووشەک چەن گوندی لە باکووری تەل تەمەر کردووەتە ئامانج.

ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی خەبات بە دژی تڕوڕیستان زیات لە دووسال لەمەوبەر بەشگەلێک لە ناوچە باکووریەکان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان داگیر کردووە وگرووپێک لە سەربازانی تورکیاییش هەروا لەو ناوچانەدا ئامادەن .

342/