AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٢٦ کانونی یەکەم ٢٠٢١

١٢:٤١:٠٦ د.ن
1212476

ئابووری کوردستانی سووریا ڕوو لە ڕووخانە

ڕۆژنامەی تێلێگراف هۆشداریی دا بە پێی سەقامگیری ئەم دواییانە لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا، ئابووری ئەو ناوچە خێرا خەریکە بەرەو ڕووخان دەڕوات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بەدوای ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ساڵانی 2018 و 2019 پانتاییەکەی بە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا سنووردار بووەوە، ئەم ڕۆژانە لەگەل کێشەی فراوان لەوانە کەم بوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان، وشکەساڵی و کەم بوونەوەی پێوەندی لەگەڵ جیهان بەرەوڕوو بووەتەوە.

ڕۆژنامەی تێلێگراف لە ڕاپۆرتێکدا کە دۆخی ئەو ناوچەیەی لێک داوەتەوە، ئەو ناوچەیەی بە پێی گێڕانەوەی هەندێک گەشتیار لەسەر ئەو ناوچە، یەکێک لە ناوچە پڕپیتەکان و لەبار لە ڕابردوودا وەسف کردووە.

ئەو ڕۆژنامە بە ئاماژە بە وشکەساڵی چەند ساڵی دوایی لە ئەو ناوچە بەهۆی کەم بوونەوەی بارین و کەم بوونەوەی ئاستی ئاوی دوو ڕووباری فرات و دیجلە لەلایەن تورکیاوە، نیسبەت بە چۆڵ کردنی ئەو ناوچە هۆشداریی داوە.

تێلێگراف باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای یەکێک لە ناوچە سەقامگیرەکان لە سووریا وەسف کردووە بەڵام هۆشداریی داوە ئابووری ئەو ناوچە خێرا ڕوو لە دابەزینە. تێلێگراف سەبارەت بە هۆکارەکانی کەم بوونەوەی هێزی ئابووری لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا، نووسی: تورکیا هەندێک سەرچاوەی ئاویی بە ڕووی ئەو ناوچە بە گومانی پێوەندی کوردەکانی سووریا لەگەڵ پەکەکە، داخستووە. پێوەندیەکی زۆر لە نێوان ئەو ناوچە لەگەڵ جیهانی دەرەوە بوونی نییە و بارینەکان زۆر کەم بووەتەوە.

342/