بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی پەیامێک ڕوو لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی مەسیحی، ساڵگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ی لێ پیرۆز کردن و ئامادەیی مەجلیسی ئێرانی بۆ پەرە پێ دان و ھێزمەند کردنی پەیوەندیی پەرلەمانی، ڕتوێژو بیروڕا گۆڕینەوە لە بارەی بابەتە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لا ڕاگەیاند.
لە دەقی پەیامەکەی قاڵیباف دا ھاتووە: حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) بەختەوەریی مرۆڤەکانی لە ھێزمەند کرانی ئاشتی و دلۆڤانی و دۆستایەتیی دا زانیوەو مزگێنی داوە کە، ھەڵس و کەوتی ئەرێنیی شوێنکەوتووانی ئایینە ئیلاھییەکان وەدی ھاتنی دادگەری و پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیی لێ دەکەوێتەوە.
342/