AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٨:٥٧:٥٩ ب.ن
1211754

جەختی ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لە سەر کشانەوەی ھەرەقەتیی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر کشانەوەی ھەرەقەتیی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق پێی داگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێرڕاق وتی: لە دووھەمین ساڵگەڕی  شەھید بوونی سەردار «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھد موھەندیس» دەنگ و باسی باشمان لە وەزیری دەرەوەی عێراق لە بارەی کشانەوەی ھەرەقەتیی ھێزەکانی ئەمریکی لەووڵاتە بیستووە.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھیان» وتیشی: عێراق لە ڕووی مێژووییەوە نیشانی داوە کە جوگراقیایەک نیە کە خەڵکانی تر بتوانن سەربەخۆییەکەی بخەوشێنن و یان داگیری کەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لە وتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر ئەمەی کە لێژنەی ھاوبەشی دادەڤانیی ئێران و عێراق لە پێ و شوێن گرتنی دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانی بە پەلە کارەکانی ئەنجام بدات، جەخت کرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزە گشتیش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق قسەمان کردووە، وتیشی: دوای تۆکمەکرانی ڤیزەی ئاسمانی، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی گشتیشەو بڕیار دراوە وەزیری دەرەوەی عێراق ئەم بابیەتە لای دەوڵەتی خۆی پێ و شوێن بگرێت.

342/