بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا ھاتووە: ۆچی دوایی شەھادەت ئاسای باڵوێزی خەباتکارو لێھاتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەمەن «حەسەن ئیرلو» لە بنەماڵە بەڕێزی و یاران و ھاوبیرانی لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی خەباتی درێژماوەی سەرەخۆشی و پیرۆزبایی دەکەم.
بەڕێزی فەرمووشی: دۆسیەی پڕلەشانازیی ناوبراو تژییە لە خەباتی سیاسی و ھەوڵی دیپلۆماسیانەو چالاکیی کۆمەڵایەتی، دوو برای بەڕێزیشی بەرلە خۆی بە پلەی بەرزی شەھادەت گەییشتوون .ڕەحمەتی خودا لەم برا خەباتکارەو لە بنەماڵە پشوودرێژو بەرچاوڕوون و خۆبەختکارەکەی بێت.
شەھید «حەسەن ئیرلو» باڵوێزی ئێران لە یەمەن کە لە گیانبازانی کیمیایی شەڕی داسەپاوی دژی ئێرانیش بوو لە شوێنی ئەرک بە جێ ھێنانەکەی دا توشی کۆرۆنا ھات و لە بەر ھاوکاریی درەنگ ماوەی ھێندێک لە وڵاتان، لە دۆخێکی شپرزەدا گەڕایەوە بۆ وڵات و سەرباری تێپەڕ کردنی قۆناغەکانی چارەسەری بۆ ڕاگەییشتن بە نەخۆشییەکەی ڕۆژی سێ شەممە بە پلەی بەرزی شەھادەت گەییشت.
342/