AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٢١

١٢:٢٨:١٠ د.ن
1211548

دیداری شاندەکانی ئێرانی و سووری لە کۆبوونەوەکانی ئاستانە

شاندەکانی ئێرانی و سووریی بەشداری کۆبوونەوەکانی ئاستانە، لە دیدارێکدا وێڕای ئیدانەکردنی بەردەوامیی داگیرکاریی ئەمریکا لە خاکی، لە سەر پێویستیی پێ و شوێن گیرانی کۆبوونەوەی حەوتەمی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە پێیان داگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - شاندی ئێرانیی بەشداری کۆبوونەوەکەی ئاستانە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ شاندی سووریا دیدارو وتووێژی کرد.

لە دیدارەکەدا وێڕای شی کرانەوەی دوایین ڕەوشتی گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشتییەکانی سووریا،بەردەوامیی داگیرکرانی خاکی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکا ئیدانە کراو لە سەر پێویستیی پێ و شوێن گیرانی کۆبوونەوەی حەوتەمی یاسای بنەڕەتیی پێداگریا کرا. 

ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ھەڵگیرانی بایکۆتە نامرۆڤانەکانی دژی جەماوەری سووریا، دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ژێرخانەکانی سووریا ئیدانە کرا.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئاستانە باڵوێزی لوبنانیش وەکو وڵاتی چاودێر لە گەڵ شاندەکەی ئێران دیداری کرد.

342/