AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
چوارشەممە

٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢١

١:٠٢:٤٠ د.ن
1211178

مەشقی بەکارھێنانی موشەکی باڵستیک دژی ئامانجە نەگۆڕو جوڵەدارەکانی دوژمن لە مەشقی ھاوبەشی پێغەمبەری ئەعزەمی ١٧

مەشقی بەکارھێنانی موشەکی باڵستیک دژی ئاوگەڕ، دامەزراوەو بنکەکانی دوژمن لە دووھەمین ڕۆژی مەشقی ھاوبەشی پێغەمبەری ئەعزەمی ١٧ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەبرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەشقی بەکارھێنانی موشەکی باڵستیک دژی ئاوگەڕ، دامەزراوەو بنکەکانی دوژمن ڕۆژی سێ شەممە لە دووھەمین ڕۆژی مەشقی ھاوبەشی پێغەمبەری ئەعزەمی ١٧ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەبراو لەم قۆناغەی مەشقەکەدا موشەکە باڵستیکە زەوی بۆ زەوییەکان ئاملانجە پێشتر دیاری کراوەکانیان پێکا.

ھەروەھا لە مەشقەکەدا ئامانجە جوڵەدارەکانی دوژمنی گریمانەییش بە تێگیرانی موشەکی ڕووبەر بۆ ڕووبەر و قەراخ بۆ دەریا لە نێو بران. 

ڕاپەڕێندرانی ئۆپراسیۆنی بەرگریی ئاسمانیی ئاوگەڕ و گوێئاو دژی خۆفڕەکانی دوژمنیش لە بەشەکانی دیکەی دووھەمین ڕۆژی مەشقی ھاوبەشی پێغەمبەری ئەعزەمی ١٧ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بوو کە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبرا.

مەشقی ھاوبەشی پێغەمبەری ئەعزەمی ١٧ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕۆژی دووشەممەوە لە گوێئاوەکانی کەنداوی فارس ، گەرووی ھۆرمۆزو ناوچەی گشتیی پارێزگاکانی ھۆرمۆزگان ، بوشەھرو خوزستان بە بەشداریی یەکەگەلێکی ھیێزی زەوینی، دەریایی و ھەوافەزای سپاو ھەروەھا ھێندێک لە یەکەکانی جەماوەریی سەربە بەسیجی موستەزعەفین دەستی پێکراوەو بۆ ماوەی پێنج ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.

342/