بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - شتاندی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی «عەلی ئەسغەر حاجی» ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەکەم ڕۆژی دانیشتنەکەدا لەگەڵ شاندەکەی ڕووسیا بە سەرۆکایەتیی «ئلێکساندێر لاڤرنتیف» نوێنەری تایبەتی ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا دیدارو وتووێژی کرد.
لە دانیشتنەکەدا بابەتگەلی جۆربەجۆری سووریا لەوانە ڕەوشتی ئیدلەب و باشوور، پێکھاتنی کۆبوونەوەی حەوتەمی یاسای بنەڕەتی، دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا، کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و پێ و شوێنگرتنی دەرەنجامی گەشتی شاندەکەی ڕووسیا بۆ تاران باس ووتووێژی لە سۆەر کرا.
ھەروەھا بڕیاریش درا کە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئاستانە لە سەری ساڵی زایینیی ٢٠٢٢ لە تاران دا بەڕێوە بچێت.
342/