بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەناڵی ئەلئەخبارییە ڕایگەیاند: تۆپخانەی سوپای تورکیا ناوچەی «ئەبو ڕاسین» ھەڵکەوتوو لە گردوپەڕی «تەل تەمەر» لە پارێزگای «حەسەکە»ی داوەتە بەر پەلامار.
لەم ھێرشەدا سێ کەسی سڤیل لەوانە دوو ئافرەت کوژراون و منداڵێکیش بریندار بووە.
لە ئەنجامی ئەم ھێرشەدا ھەروەھا ھێندێک زیان بە ماڵەکانی خەڵکی ناوچەکەش گەییشت.
سوپای تورکیا ھەروەھا شارۆچکەی «زرکان»و گوندەکانی گردوپەڕی ئەم شارۆچکەیەی لە پارێزگای «حەسەکە» داوەتە بەر پەلامار. ھێشتا لە بارەی ڕادەی زیان و ژمارەی شیمانەیی قوربانییەکانەوە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.
342/