AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٣:٣٧:٥٣ د.ن
1210469

کوشتنی دانیشتووانی کەمپی هۆڵ لەلایەن شانە نووستووەکانی داعشەوە زیادی کردووە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە لە لەندەن جێگیرە، مانگی ڕابردوو 6 کەس لە دانیشتووانی کەمپی هۆڵ کە لەژێر چاودێریی کوردستانی سووریایە، لەلایەن شانە نووستووەکانی داعشەوە کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەک دا باس لە زیاتر بوونی قەتڵ و کوشتنی دانیشتووانی کەمپی هۆڵ لە سووریا دەکات لەلایەن شانە نووستووەکانی داعشەوە.

ئەم ناوەندە لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لە چالاکییەکانی شانە نووستووەکانی داعش دەکات لە کەمپی 62000 کەسیی هۆڤ لە سووریا کە لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە دەپارێزرێت. ئەم ناوەندەی مافی مرۆڤ داعش لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم 6 کەس لە دانیشتووانی ئەم کەمپەی کوشتووە کە سێ کەسیان هاووڵاتیی عێراقی بوون.

ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها دەڵێت لە ئەمساڵدا 86 کەس لەم کەمپەدا لەلایەن داعشەوە کوژراون. ڕامی عەبدولڕەحمەن سەرۆکی ئەم ناوەندە بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای وتووە بشێوە و تووڕەیی نواندن لەم کەمپەدا ڕووی لە زیادبوونە.

زۆرینەی دانیشتووانی ئەم کەمپە سەربەداعش دێنە ئەژمار و 95 لەسەدیان ژن و منداڵن. هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنی پاکسازیی ئەندامانی داعش لەم کەمپەدا کە مانگی مارچ ئەنجامیان دا 125 کەسیان بەتۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستگیر کرد.

342/