AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٣:٣٧:١٢ د.ن
1210468

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، 67 فەلەستینی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری نابلۆس بریندار بوون

دوابەدوای هێرشی نامرۆڤانەی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر نابلۆس لە کەرتی ڕۆژاوا 67 فەلەستینی بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە فەلەستین ئەلیوم، زنجیرە هەوڵە دوژمنانەکانی سەربازانی ئیسرائیلی دژی فەلەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان هێشتا درێژەی هەیە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مێدیا فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند  سەربازانی ئیسرائیلی نامرۆڤانە هێرشێان کردووەتە سەر شاری نابلۆس هەڵکەوتو لە کەرتی ڕۆژاوا.

دوای هێرشێ نامرۆڤانەی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر نابلۆس پێکدادانی توند لە نێوان ئەوان و هاووڵاتیانی فەلەستینی دانیشتووی ئەو ناوچە روویدا .

مانگی سووری فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی پێکدادانەکان 67 فەلەستینی بریندار بوون. دۆخی تەندروستیی هەندێکیان ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.

342/