بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەعید خەتیب زادە لەم بارەوە وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕۆژی هەینی لە ژێر چاودێری ئێران و ڕووسیا و لە لایەن مانگی سووری سووریاوە بەڕێوە چوو و بەم جۆرە ١٠ کەس ئازاد کران.
نابراو گوتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە لایەنە پێوەندیدارەکان دەکات بۆ ئاسانکاری و هاوئاهەنگی بە مەبەستی گۆڕینەوەی زیاتری زیندانیان هەوڵ بدەن.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: هەوڵ ئەدەین لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ مانگی سووری سووریا کاری لەم شێوە گەشە پێ بدەین و لە ساز کردنی متمانە لە نێوان دوو لایەندا کاریگەر بین و ڕێخۆشکەری درێژەدان بەم کارانە بین.
342/