AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

١٨ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٢:١٣:٤٠ د.ن
1209710

ئەمریکا چالاکییەکانی پەکەکە و هێزە کوردییەکانی سووریا لێکدەداتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووبارە هەوڵەکانی پەکەکە لە تورکیا بە تیرۆریستی وەسف دەکات و ژمارەیان بە 4000 بۆ 5000 کەس ڕاگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی نوێی سەبارەت بە چالاکییە تیرۆریستییەکان لە سالی 2020 بڵاو کردووەتەوە و تێیدا بە هەوڵەکانی هەندێک گرووپی چەکدارە وەکوو پەکەکە ئاماژە کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها هەوڵەکانی پەکەکە لە تورکیای تیرۆریستی وەسف کردووە و نووسیویە هەوڵە سەربازییەکانی پەکەکە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بێ وەستان درێژەی هەبووە و بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی تورکیا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی پەکەکەی 4 بۆ 5 هەزار کەس ڕاگەیاندبووە و پێێ وایە سەرچاوەی دارایی ئەو گرووپە دژبەرەی ئەمریکا لەلایەن وڵاتانی ئەورووپی و کۆمەلگای کوردەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتانەوە دابین دەبێت.

ئەو ەوزارەتخانەی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی کردووەتە سەر چالاکی هێزە کورد-عەرەبەکان لە سووریا ناسراو بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و وتوویە ئەو هێزە کورد-عەرەبانەی نزیک بە 2000 هێزی بیانی داعشی دەستگیر کردووە و 5000 ئەندامی سووری داعشی و 2000 هێزی عێراقیی ئەو گرووپەش لەلای هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک زیندانین.

342/