AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

١٨ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٢:١٢:١١ د.ن
1209709

گرینگترین کار بۆ دەستەبەریی ئاسایش لە عێراق چوونە دەرەوەی ئەمریکایە

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق داکۆکی کرد: گرینگترین ئیش بۆ پێک هێنانی ئاسایش لە عێراق چوونە دەرەوەی سەربازە ئەمریکییەکانە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، جەبار مەعمووری ئەندامی باڵای هاوپەیمانی فەتحی عێراق سەبارەت بە پێویستیی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان وتەهایەکی دەربڕی.

ئەو داکۆکی کرد: گرینگترین ئیش بۆ پێک هێنانی ئاسایش لە عێراق چوونە دەرەوەی سەربازە ئەمریکییەکانە، ئەوانەی وا دەزانن بوونی هێزە ئەمریکییەکان ئاسایش دابین دەکات، هەڵە دەکەن.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: هەموو ڕووداوەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەمریکییەکان لە پشتیوای لە داعش و پێک هێنانی ئاڵۆزی لەم وڵاتە ڕۆڵیان هەیە. چەند رۆژ پێش قاسم ئەلئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆتایی راسپاردەی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

مەعمووری وتیشی: ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ئەوەی دەبینرێت هەموو نیشاندەری درێژەی بوونی ئەم هێزە لەم وڵاتەیە بە واتایەکیتر نیشانەیەک لە سەر چوونە دەرەوەی ئەم هێزانە نابینرێت و فەرماندە ئەمریکییەکان بە ئاشکرایی ڕایدەگەینن لەم وڵاتە ناچنە دەرەوە.

342/