AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

١٧ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٨:٠٦:٠٥ د.ن
1209550

کوژرانی ٥٣ کەس لە فەرماندەرانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە مەئریب

ماڵپەڕی «خەبەرۆلیەمەنی» لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە: لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ٥٣ کەس لە فەرماندەرانی باڵای ھاوپەیمانیی سەعودی لە مەئریب دا کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ماڵپەڕی «خەبەرۆلیەمەنی»، زاڵ بوونی ھەواڵگرییانەی «سەنعا» و کنەکردن لە نێو کۆڕوکۆمەڵە سەربازییەکان و فەرماندەرانی باڵای ھێزەکانی سەربە «عەبد ڕەببە مەنسور ھائدی» سەرۆک کۆماری ھەڵاتوو لە مەئریب بووەتە ھۆی ئەوەی کە ھەتا ئێستا ٥٣ کەس لە سەرکردەو فەرماندەرانی باڵای ئەم ھێزانە تیا بچن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کوژرانی یەک لە دوای یەکی فەرماندەرانی «مەنسور ھادی» وایکردووە ھەتا ترس و دڵەڕاوکێ بە توندی لە نێو بەرپرسانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە مەئریب پەرە بستێنێ.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە سێ لای باکوور، باشوورو ڕۆژئاوای یەمەن ئاڵقەی ئابڵۆقەکانی سەر ھێزەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە پارێزگای مەئریب تەنگتر کەنەوەو لە ئێستادا بەرەو شاری مەئریب خەریکی پێشڕەوین.

342/