AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

١٧ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٨:٠٥:٢٢ د.ن
1209549

پێشگرتن بە پەڕینەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە حەسەکەی سووریا

خەڵکی دوو گوندی پارێزگای حەسەکەی سووریا بە یارمەتیی ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە پێشیان بە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی گرت و پاشەکشەیان پێ کردن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خەڵکی دوو گوندی «دەمخیە»و « بو زەویل» لە گردوپەڕی شاری قامیشلیی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕۆزی پێنج شەممە ھاوڕێ لەگەڵ ھێزەکانی سوپا پێشیان بە پەڕینەوەی چەند ترۆمبیلی لەشکریانی ئەمریکی گرت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە خەڵکی ئەم دوو گوندە کاتێک کە زانییان ھێزەکانی سوپای سووریا پێشیان بە پەڕینەوەی پێنج ترۆمبیلی سوپای ئەمریکی و ترۆمبیلێکی سەربە ھەسەدە گرتووە ھاتنە مەیدانەوەو بە ھاویشتنی بەرد لەشکریانی ئەمریکییان ناچار بە کشانەوە کرد.

خەڵک لەو ھەڵمەتەیاندا ھەروەھا ھێندێک دروشمیان دژی داگیرکارییەکانی ئەمریکاش لە خاکی وڵاتەکەیان ھەڵ دا.

342/