بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە کەماڵی ھەواڵیی «ئەلعەرەبیە»ی سەعودی، «فەرحان» ئەم قسانەی لە پەراوێزی پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش لەگەڵ «نایف حیجرەف»ی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس کرد.
وتیشی: وڵاتەکەی بە دووی پەیوەندییەکی ئاسایی دایە لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەم بابەتە بە ھاوکاریی ئێرانەوە گرێ دراوە.
«بن فەرحان» بە بێ خستنە ڕووی ھیچ جۆرە بەڵگەیەک بانگەشەی کرد: ھێندێک دەنگوباس دەربڕی ئەوەن کە ھەتا ئێستا دانوستانەکان بڕێک پەک کەوتن و لەمپەر بە خۆیەوە دەبینێت.
ناوبراو بەبێ ئاماژە کردن بە کشانەوەی یەک لایەنەی دەوڵەتی دۆناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری پێشترو ھاوپەیمانی ژمارە یەکی دەوڵەتی ڕیاز لە ناوچەکە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران وتیشی: ھەڵوێستی سەخت لە دانوستانەکانی ڤییەنا جێگای نیگەرانییە.
342/