AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

١٦ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٢:١٠:٢٩ د.ن
1209266

ئیمارات ھەڕەشە لە ئەمریکا دەکات: لە گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_٣٥» دەکشێینەوە

دەوڵەتی ئیمارات لە بەر نیگەرانییەکانی لەمەڕ پەرەسەندنی بەرتەسک کردنەوەی ئەمریکا لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی شەڕکەر، دانوستانەکانی خۆی لەگەڵ ئەم وڵاتە لە بارەی کڕینی ٢٣ ملیارد دۆلار فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_٣٥» پەک پێ خست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە تازەترین ناکۆکیی نێوان پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس لەگەڵ ئەمریکا، دەوڵەتی ئیمارات لە کڕینی ٥٠ فڕۆکەی شەڕکەری واوەپێشکەوتەی «ئێف_٣٥» بە بایی ٢٣ ملیارد دۆلار پەشیمان بووەتەوە.

کاربەدەستێکی ئیماراتی لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەبوزەبی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە پێویستمەندیی تەکنیکی، بەرتەسک کردنەوەی ئۆپراسیۆن و تاوتوێ کردنی خرج و بەرج و قازانج بووەتە ھۆی ئەم بڕیاردانە.

فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری واوەپێشکەوتەی «ئێف_٣٥» ساڵی ڕابردوو بە ھۆی دەوڵەتی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاو پاش واژۆکرانی ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە لایەن ئیماراتەوە ئەنجامی گرت، بەڵام لە کاتی ھاتنە سەر کاری دەوڵەتی «جۆ بایدێن» ئەم ڕێککەوتنە بە چڕوپڕی خەریکە لە لایەن دەوڵەتی تازەی ئەمریکاوە لێک دەدرێتەوە.

342/