AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
چوارشەممە

١٥ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٣:٠٣:٥١ د.ن
1208903

ھێرشی موشەکیی تورکیا بۆ سەر ھێزگەی کارەبای حەسەکە لە سووریا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە، سوپای تورکیاو تاقمە تیرۆریستەکانی ھاوپەیمانی، ھێزگەی کارەبای «تەل ەمەر» لە گردوپەڕی حەسەکە لە باکووری سووریایان داوەتە بەر ھێرشی موشەک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی سانا، ھێزگەی کارەبای «تەل ەمەر» لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: لە بەر ئەو زیانەی لە ھێڵی بەرھەمھێنانی لە ئەنجامی ھێزشی موشەکیی ھێزەداگیرکەرەکانی تورکیا و تیرۆریستانی سەربەو وڵاتە لێی کەوتووە، وەستاوە.

«ئەنوەر عەکلە» بەڕێوەبەری کۆمپانیای کارەبای حەسەکە وتوویەتی: ئەو ھێرشەی تورکیا بووەتە ھۆی زیان کەوتن لە ھێڵی بەتەوژمی ٦٦ کیلۆو ڤاتی دابین کردنی کارەبای گوندەکانی « ئوممە کێف» و «تەل جومعە» لە باکووری «تەل تەمەر».

«عەکلە» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم ھێزگەیە، کارەبای ناوچە ئاوەدانەکان و گوندەکانی گردوپەڕی ڕۆژئاوای حەسەکە دابین دەکات، زاشیگەیاند: تاقمەکانی ڕاگرتن و چاک کردنەوە، ڕۆژی سێ شەممە دۆخی ھێڵی گواستنەوەی کارەبای سنووری نێوان سوپای سووریاو بەکرێگیراوانی سوپای داگیرکەری تورکیایان تاوتوێ کرد.

342/