بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دانیشتووانی جۆلانی داگیرکراوی سوریا ڕۆژی سێ شەممە لە چلەمین ساڵگەڕی داگیرکرانی ئەم ناوچەیە بە ھۆی ڕژێمی زایونییەوە، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جارێکی تر ھەوڵ و بڕیاری داگیرکەرانیان بۆ نووساندنی ئەم بەشەی خاکی سووریا بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانیان لێبڕاوانە ڕەت کردەوەو پێیان داگرت کە، جۆلان ھەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ھی سووریا بووەو بۆ ھەتاھەتایەش وەک بەشێک لە سەرزەوینی ئەم وڵاتە دەمێنێتەوەو داگیرکەران سەرەنجام ھەر لەنێو دەچن.
جەماوەری جۆلان جەختیان لەوەش کردەوە کە، بڕیاری نووساندنی جۆلان بە سەرزەوییە داگیرکراوەکان و تەواوی قۆناغەکان و یاساوڕێسای داگیرکەران لەم بوارەدا بە بێ بایەخ دەزانن و ڕادەگەیەنین کە تەواوی سەرزەوینی جۆلان، دانیشتووەکانی ، ئاو و خاک و ئاسمانەکەی ھەرلە ڕۆژی ھەوەڵەوە بۆ ھەتاھەتایە سووری بووەو بە سووریش دەمێنێتەوەو داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە جۆلاندا خەریکی لەنێوچوونن.
خەڵکی جۆلان پێیان لە سەر ئەوەش داگرتووە کە، تاسەمەندانە چاوەڕوانی ئەو چرکەساتەن کە جۆلان ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە بۆ باوەشی سووریای نیشتیمانەوە.
342/