AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
سێشەممە

١٤ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٣:٤٤:٣٥ د.ن
1208544

بوردومان کرانی بنکەیەکی سەربازیی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریا

له‌ناوچه‌یه‌کی «دێرۆزوور»ی رۆژهه‌ڵاتی سوریا، بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی ھێزە تیرۆریستەکانی ئه‌مریکا کراوەتە ئامانجی چەند موشەکێک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - له‌ناوچه‌یه‌کی سەرسنوری «دێرۆزوور»ی رۆژهه‌ڵاتی سوریا، بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی ھێزەکانی ئه‌مریکا بە ھۆی موشەکەوە کراوەتە ئامانج کە ھێشتا لە بارەی زیانە شیمانەییەکانی ئەم ھەڵمەتە ھیچ زانیاریەک بڵاو نەبووەتەوە.

به‌گوێره‌ی ئەم ھەواڵە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ک موشه‌ک ئاراسته‌ی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی لەشکریانی تیرۆریستی ئه‌مریکا کراوە له‌ ناوچەی خاوەن نەوتی «عومه‌ر»ی سوریا ، که‌ گه‌وره‌ترین سەرچاوەی نەوتیی ئەم وڵاتەی لێیە.

لە ھەواڵەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ کە، زرمەی ئاراستەکرانی چوار موشه‌کی گه‌وره‌ بیستراوه‌ و دوکه‌ڵێکی چڕیش لە نزیک ناوچەی خاوەن نه‌وتی «عومه‌ر» به‌رزبووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانیەتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور.

دەستبەجێ دوای ئەو ھەڵمەتە فڕۆکه‌کانی سوپای تیرۆریستی ئه‌مریکا به‌ ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌کەدا دەستیان کردووە بە سوڕاونه‌وه‌و گەشت لێدان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی پەلامارە موشەکییەکە بەڵام ھەتا ئەم کاتە سه‌رچاوه‌ی ئاراستەکرانی ئه‌و موشه‌کانه‌ ئاشکرا نەبووە.

342/