AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢١

١:٢٣:٣٤ د.ن
1208109

بەڕێوە چوونی خۆپێشاندانی دژە تورکیا لە گردوپەڕی حەڵەبی سووریا

شارومەندانی سووریایی لە گردوپەڕی باکووری حەڵەب لەدژی داگیر کەرانی تورکیا و ئەندامامی سەربەوان خۆپێشاندانیان سازدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دانیشتوانی ناوچەی خەربە ئەلحیا وهەندێ لەگوندەکانی دەوروبەری ڕۆژی یەکشەممە خۆپێشاندانی ناڕازیانەیان لەدژی ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا بەرێوەبرد.

خۆپێشاندەرانی سووری ناڕەزایەتی خۆیانیان لەگەڵ داگیرکاری تورکیا و دەستوپێوەندەکانی  ڕاگەیاند وپەلاماری دڕندانەیان بۆ سەر شارومەندانی سووری شەرمەزار کرد.

خۆپێشاندەران لەم کۆبوونەوە ناڕازیانەدا ئاڵای سووریاهەروەها لافیتە گەلێکیان هەڵگرتبوو  لە مەحکومکردنی پەلامارگەلێک کە ڕۆژانە لەدژی شارومەندانی سووریایی ئەنجام دەبێت.

خۆپێشاندەران پەلاماری تورکیا بۆ سەر ناوچە  سووریایەکانیان  به بنپێکەری یاساورێسای نێودەوڵەتی زانی.

سوپای تورکیا لە مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار  بۆ لاگری وپشتیوانی لە تیرۆریستان ، بنکەوبارەگای سوپا وژێر خانەکانی سووریایان داوەتە بەر پەلامارو دەسڕێژ.

342/