AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
یەکشەممە

١٢ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٢:٢٣:١٢ د.ن
1207891

حزبوڵڵای لوبنان :ئەمریکا بە دوای پەرلەمانێکدایە کە دژی خۆڕاگریی بێت

ئەندامی حزبوڵڵای لوبنان وتی : ئەمریکا بە دوای ئەوەیە کە پەرلەمانی لوبنان ببێتە مینبەری کردنە ئامانجی خۆڕاگری و پاڵ پێوە نانی ئەو وڵاتە بەرەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ وتی  : لوبنان  بووەتە ئامانجی  سیاسەتی کاولکەرانەی ئەمریکا و ئەمریکا لە چوارچێوەی  ئەو سیاسەتە لاگری دەکات لە  گەندەڵکارانی  سیستمی  ئابووری  شکست خواردوو و بۆ لاواز کردنی دەسەڵاتی لوبنان لە هەمبەر دوژمنی  زایۆنی هەوڵ ئەدات .

ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبوڵڵای لوبنان  وتیشی  ئەمریکا لە لوبنان بۆ بەدی هاتنی ئامانجەکانی ڕژیمی زایونی  هەوڵ ئەدات و لوبنانیەکان نابێ  فەراموش بکەن کە ئەمریکا شەریکی ڕژاندنی خوێنی هەزاران لوبنانیە .

ئەند امی ئەنجومەنی ناوەندی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد ئەمریکا لە هێرشی  ساڵی 1982 شەریکی ڕژیمی زایونی بوو و لە پەلاماری ساڵی 2006 بۆ سەرلوبنان دەستی هەبوو .

342/