AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
یەکشەممە

١٢ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٢:٢٢:٣٠ د.ن
1207890

کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی سەر بە ریاز لە مەئریبی یەمەن

سەرچاوە سەربازیەکان باسی بۆسەی ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکان دەکەن بۆ بەکرێگیراوانی سەر بە ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی - ئیماراتی لە رۆژھەڵاتی شاری ستراتژیکی مەئریب .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەم بۆسەیەدا کە شەوی رابردوو لە دەوربەری ناوچەی کری لە مەئریب ئەنجام بوو ، دەیان کەس لە ھێزەکانی سەر بە حکومەتی لەکار کشاوە و حیزبی ئیخوانیی  «الاصلاح» کوژران و بریندار بوون . 

 سەرچاوەی یەمەنیەکان رایانگەیاند ، ھێزەکانی حکومەتی لە کارکشاوە بە نیاز بوون لە بەکرێگیراوانی ئامادەبوو لە ناوچەی کری داکۆکیی بکەن کە کەوتنە داوی ھێزە یەمەنیەکان . 

 ئەم رۆژانە تێکھەڵچوونی قورس لە نێوان ھێزە یەمەینەکان و بەکرێگیراوانی سەر بە ھاوپەیمانیی لە شاری وادی عوبەیدە لە مەئریب لە ئاردایە و ھێزە یەمەنیەکان توانیان ناوچەی کری رزگار بکەن . 

وادی عوبەیدە دەروازەی رۆژھەڵاتی شاری مەئریب و دوایین رێگای دزەکردنی بەکرێگیراوانی سەر بە ھاوپەیمانیی لە مەئریبە . 

342/