بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕۆژی پێنج شەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان لە گردوپەڕی «ئەلیەعرەبیە» لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی بە ٨٦ ترۆمبیل و تانکەرو لۆری نەوتی سووریاییان لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوالید» گواستەوە بۆ باکووری عێراق.
«ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەم دواییەدا ڕایگەیاند: ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی لە مەیدانە نەوتییەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا لە مانگێکدا زیاتر لە ٣٠ ملوێن دۆلار نەوت ھەڵ دەھێنجێنێ.
لەشکریانی ئەمریکی و چەکدارەکانی پێوەبەستراویان لەمێژە کە بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریادان و جیا لە تاڵان و بڕۆی سەرچاوە نەوتییەکان و گەنمی ئەم وڵاتە دژی خەڵک و ھێزەکانی سووریاش دەجوڵێنەوە.
342/