AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٩:٤٥:٢٨ ب.ن
1207060

جەختی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر پێویستیی داواکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی خاشقچی

ڕێکخراوەی نەتەوەکان دوابەدوای ھەواڵە بڵاو کراوەکان لە بارەی گیرانی کەسێکی گومانلێکراو بە بەشداری لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسە ڕەخنەگرەکەی سەعودی لە فەرەنسا جارێکی تر لە سەر پێویستیی داوا کردنی تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە پێی داگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ستیفان دوجاریک» وتەبێژی «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە نیۆیۆرک لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی قۆڵبەست کرانی « خالید ئەلتەیبی» لە گومانلێکراوانی بەشداری لە کوشتنی ێجەمتا خاشقچی» ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعودی، لە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە فڕگەی «شارڵ دۆگۆڵ»ی پاریسی پێتەختی فەرەنسا، وتی: ھەڵوێستی سکرتێری گشتیی ئەم دامەزراوەیە پێداگرتن لە سەر پێویستیی دادگایی کردنی تۆمەتبارانی کوشتنی خاشقچییە.

«جەماڵ خاشقچی» ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  پاشمیری سەعوودی دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چوونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن کراو دواتر ھەواڵی کوژرانی بە شێوەی فەرمیانە لە لایەن دەوڵەتی ڕیازەوە دانی پیادانرا.

دواتر نووسینگەی زانیاریی نیشتیمانیی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە وای دەرخست «جەمال خاشقچی» بە فەرمانی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستانی سەعودی کوژراوە.

342/