AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
پێنجشەممە

٩ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٤:٠٩:٥٠ د.ن
1206887

تازەترین گۆڕانکارییەکان لە بەرەی مەئریبی یەمەن

بەرەی باشووریی شاری مەئریبی یەمەن لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک گۆڕانکاریی مەیدانیی نێوان ھێزەکانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانی یەمەن لە لایەک و ھێزەکانی سەر بە ھاوپەیمانیی سەعودی لە لایەکی دیکەوە بە خۆیەوە بینیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -ھێزەمکانی سەنعا لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو پێشڕەویی مەیدانیی باشیان لە بەرە مەئریب دا ھەبووەو بەرەو بەرزاییەکانی شارەکە لە باشوورو باشووری ڕۆژئاوا چوونەتە پێشەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گۆڕانکارییە خێراکانی شەوو ڕۆژی ڕابردوو دەربڕی ئەوەن کە شاری مەئریب خەریکە دەکەوێتە دەستی ھێزەکانی سەنعا.

سەرباری خەست بوونی ھێرشە ئاسمانییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر ناوچە یەکبڕەکان بە تایبەت لە «ڕەوزە جەھەم» و ناوچەکانی «وادی عوبەیدە»، ھێزەکانی سەنعا توانییان لە باشوورەوە پێشڕەوی بکەن و یەرەو ناوچەکانی «ئەل لـەجمە»و « لەزاە» بڕۆن و ئا بەم چەشنە شەڕەکە بەرەو شارستانی «وادی کەبیر» تەشەنە پێ بدەن.

بە قسەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ھێزەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بنکەکانی خۆیانیان لە دوو بەرەی «ڕەوزە جەھەم»و «زینە» لە کیس داوەو بەرەو کۆمەڵە بینا دەوڵەتییەکان لە مەئریب کشاونەتەوە.

سەرچاوە خێڵەکییەکانیش ڕایانگەیاندووە، لە پێکدادانی ئەم دواییەی نێوان ھێزەکانی یەمەن و ھێزەکانی ھاوپەیمان ١١ فەرماندەری سەربازی و پانزە سەربازی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لەم تێکھەڵچوونانەدا کوژراون.

ھەڵمەتی ڕزگار کردنی پارێزگای مەئریب لە ساڵێک لەمەبەرەوە دەستی پێ کراوەو زۆربەی ناوچەکانی ئەم پارێزگایە کەوتوونەتە دەستی ھێزەکانی سەنعا.

342/