بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -بە گێڕانەوە لە مەیادینەوە، ھاوپەیمانیی سەعودی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە موشەکێکی باڵستیکیان بە ئاسمانی ڕیازەوە تەقاندووەتەوە. ھێشتا کاربەدەستانی یەمەنی ھیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەم بانگەشەیەی ھاوپەیمانیی سەعودی لە خۆین پیشان نەداوە.
ئەم ھەڵمەتە موشەکییە دوای ئەوە ئەنجام دەگرێ کە ھاوپەیمانیی سەعودی چەند کاژێرێک بەرلەوە ڕایگەیاند بوو کە پارێزگای مەئریبی ٤٧ جار بوردومان کردووە.
پێشتر «عەبدولمەلبک حەجەری» ئەندامی شاندی نیشتیمانیی دانوستانکاری دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو ھێرشە ئاسمانییە خەستەی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر ئەم وڵاتە ڕایگەیاند بوو، وڵاتانی دەست درێژکار ئەو ھێرشانەیان گران لە سەر دەکەوێ.
342/