بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوەیەکی سەربازیی ڕایگەیاندووە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی زایونی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە بە ھاویشتنی چەند موشەکێک لە لای دەربای ناوەڕاستەوە ناوچەیەکی گردوپەڕی بەندەری لازقییە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریایان دایە بەر پەلامار.
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، چەکە دژە ئاسمانییەکانی سووریا بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەو فڕۆکە سنووربەزێنانە چالاک بوونە.
دەوڵەتی سووربا گەلێک جار ڕایگەیاندووە، ڕژێمی زایونی و ھاوپەیمانە ناوچەیی و ڕۆژئاواییەکانی داکۆکی لەو تاقمە تەکفیری و تیرۆریستییانە دەکەن کە لەگەڵ دەوڵەتی سووریادا بەشەڕ دێن.
342/