بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، کۆمەڵێک لە چەکدارانی سەربە ھێزەکانی سووریای دیموکرات ڕۆژی دووشەممە وێڕای ھێیرش کردنە سەر شەقامەکانی شاری قامیشلی چجەند کرێکاری سوورییان کە خەریکی کاری ڕۆژانەی خۆیان بوون، ڕفاندو دەستەیەکی دیکەشیان چەند کرێکاریان کە خەریکی چێکردنی بینا بوون لە شوێنی کارەکانیان ڕفاندو ڕایانگواستن بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەم چەکدارانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت چەندین جار لە ئۆپراسیۆنی ھێلی بۆڕنی ئەمریکییەکان دەیان کەس لە خەڵکی شارەکانی دێرۆزوور، ڕەققەو حەسەکەیان ڕفاندووە ھەتا بە ڕاکێشانیان بەرەو ڕیزەکانی خۆیان بەکاریان بھێنن.
دەوڵەتی سووریا ھەتا ئێستا گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھێزەکانی ئەمریکای داگیرکەرو چەکدارانی سەربەو ھێزانە تەنیا ئامانجیان بەتاڵان بردنی نەوت و سامانی گشتیی سووریایە.
342/