AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٧ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٥:٠٤:٠٩ ب.ن
1206021

گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل ته‌نگى به‌ سعودیه‌ هه‌ڵچنیوه‌‏

گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنى به‌رتیل له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌کانى حکومه‌تى ‏سعودیه‌وە تەنگی بە وڵاتەکە هه‌ڵچنیوه‌، له‌مانگى ڕابردوودا 250 که‌س له‌ شه‌ش وه‌زاره‌تى ‏جیاوازدا ده‌ستبه‌سه‌رکراون.‏

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -ده‌سته‌ى چاودێرى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیی سعودیه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى ‏به‌وه‌کردووه‌، لە مانگی ڕابردوودا له‌ وه‌زاره‌ته‌کانى به‌رگری، ناوخۆ، داد، ته‌ندروستى، ‏خوێندنى باڵا و کاروبارى شاره‌وانییه‌کان 250 که‌س به‌تۆمه‌تى وه‌رگرتنى به‌رتیل و ‏گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌رکراون. ‏

دیارترین ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى که‌ ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تباره‌کان کراونه‌ته‌وه‌، بریتی بوون لە ‏به‌رتیل و به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌کان و پۆسته‌کانیان بۆ کاری ساخته‌کاری و گه‌نده‌ڵی، ‏تۆمەتبارانیش ده‌ستبه‌سه‌رکراون و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.‏

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌که‌، له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا چاودێریی کاروباری شه‌ش ‏هه‌زار و 459 که‌س کراوە و له‌کۆی تۆمه‌تبارکردنى 657 که‌سیش به‌و تۆمه‌تانه،‌ 250 ‏که‌سیان ده‌ستبه‌سه‌رکردووه‌ و تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغبووەتەوە. ‏

ده‌سته‌ى چاودێرى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیی سعودیه‌ ئاشکرایکردووه‌، له‌مانگى ‏پێشووتریشدا ده‌سته‌که‌ 172 که‌سی دیکه‌یان به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیرکردبوو. ‏

لاى خۆیه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ى مه‌دینه‌ بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى ‏وڵاته‌که‌ ده‌یه‌وێت تاوه‌کو ساڵی 2030 چاکسازی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا بکات و سنوورێکیش ‏بۆ گه‌نده‌ڵی دابنێت له‌ سعودیه‌.‏

342/