AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٧ کانونی یەکەم ٢٠٢١

٤:٥٨:٣٧ ب.ن
1206010

تاران ، میوانداری وەزیری دەرەوەی سوریا

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کە ئێوارەی یەکشەممە گەیتشە تاران ، ئەمڕۆ چاویکەوت بە ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی سوریا بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندیی تاران و دمشق ستراتژیکە جەختی کردەوە ، سوریا لە رۆژانی سەخت و ئەستەم تێپەڕیوە و کۆماری  ئیسلامیی ئێران لە گەشەپێدانی پێوەندیی دوو وڵات چالاکانە کار دەکات . 

شیاوی ئاماژەیە حەوتەی رابردوو پێشانگەی تایبەتیی ئێران لە سوریا بە ئامادەبوونی چەندین کۆمپانیای ئێرانی لە بوارەکانی دەرمان ، ئامێری کشتوکاڵ ، گەمیەوانی ، راژەکاریەکانی ئاو ، رستن و چنین ، راژەکاریی ئەلەکترۆنیکی ، تەکنیکی و ئەندازیاری بەڕێوەچوو . 

پێوەندیی نێوان سوریا و ئێران ئێستا زۆر بەرفراوان و فرەجۆر بووە و ئاسوی روون بۆ گەشەی ئەم پێوەندیە بەدی دەکرێت . 

342/