بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پیرۆزکردنی حەوتەی بەسیج لە ھەمووان، بە تایبەت چرۆ تازە درکراوو گەشاوەکانی بەسیجی ئەم سەردەمە، وتی: بەسیجییەکان ھەروەک بەرەی پێش خۆیان ڕۆڵەی خۆشەویستی ئیمامی کۆچکردووی مەزنن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی وتیشی: بەسیجییەکان با قەدری جێ و شوێنی خۆیان بزانن و لەوە تێ بگەن کە بە ورەیەکی بەرزو لێبڕاوانەو لە سای تێگەییشتوویی و بیرتیژی و بە متمانەو پشت بەستن بە خوداب زاناو توانا دەتوانن لە تەواوی کاروباری گشتیی وڵات و گەل دا کاریگەرو چارەسەری بن.
حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ٢٦ی نوامبەری ١٩٧٩ فەرمانی پێکھاتنی ڕێکخراوەی بەسیجی موستەزعەفان دەرکرد.
بەسیجییەکان بە درێژایی چوار دەیەی ئەم دواییە نەک ھەر لە بواری جۆربەجۆری بەرەڤانی و سەربازی لە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکییان کردووە، بەڵکو لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیاش بەردەوام پێشکەوتنی باشیان بە دیاری ھێناوە.
342/