AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢١

٤:١٩:٢٣ ب.ن
1201629

میری کوێت سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابیتەی تازەی دیاری کرد

میری کوێت لە بڕیارێکدا «شێخ سەباح خالید»ی لۆ پێکھێنانی کابینەی تازەی ئەم وڵاتە ڕاسپارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «نەواف ئەحمەد جابر سەباح» میری کوێت ئەمڕۆ سێ شەممە لە بڕیارێکدا سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابیتەی تازەی دیاری کردو «شێخ سەباح خالید»ی ڕاسپارد ھەتا دەوڵەتی تازە پێک بێنێ.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە بڕیارەکەی میری کوێت دا ڕوو لە «شێخ سەباح خالید» ھاتووە: بە پێی یاسای بنەڕەتی ئێوە وەک سەرۆک وەزیران ئەرکەمەند دەکەم بە پێکھێنانی کابینەی تازە. ئێوە وەک سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو ئەم فەرمانە دەرکراوە بە پەرلەمان ڕابگەیەنن.

لەم دواییەدا میری کوێت لە فەرمانێکدا ڕەزامەند ببوو بە کشانەوەی یاسایی «سەباح خالید» و ئەمڕۆش ھەمیسان ڕاسپێڕراوەتەوە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی تازە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای کشانەوەی دەوڵەتی کوێت، بڕیار وابوو ھەر وەزیرێک بە شێوەی کاتی لە سەر چالاکییەکانی بەردەوان بێت ھەتا کاتی پێکھاتنی دەوڵەتی تازە.

342/