AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢١

٤:١٣:٣٦ ب.ن
1201621

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئێران سوورە لەسەر ھاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، پێی داگرت:ئێران سوورە لەسەر ھاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی جەختی کرد لە ویستی لێبڕاوانەی ئێران بۆ ھەڵس و کەوتێکی سازندە لەگەڵ ئاژانس دا لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی چاودێری و ھیواداریی دەربڕی کە لە گەشتەکەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی متمانەی بەرامبەرو ھاوکاریی دوو لایەن زباتر لە جاران ھێزمەند بکرێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی کاری تەکنیکی و بێ لایەنی ئاژانس و پێویستیی گوێ نەدان بە تەوژمە سیاسییە دەرەکییەکان پێی داگرت.

«ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیش لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕوانگەی تەکنیکی، پڕۆفشناڵ و بێ لایەنی ئاژانس، گەشتەکەی بە نیشانەیەکی ھەوڵدان بۆ دیالۆگ و تێگەییشتنی بەرامبەر، چارەسەریی کێشەکان و بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکاریی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوبردو و باسی ئامادە بوونی ئاژانسەکەی کرد بۆ چارەسەریی پاشماوەی ناکۆکییەکان لە ماوەی مانگەکانی داھاتوودا لە ئاراستەی ھاوکاریی نزیک لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

342/