بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەحمەد ئەلدیک راوێژکاری کاروباری سیاسیی وەزیری دەرەوەی حکومەتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە وتووێژ لە گەڵ ئەلمەیادین دا گوتی : حەماس بەشی سەرەکیی بەشەکانی پێکھێنەری نەخشەی سایسیی فەلەستینە کە لەبەرچاونەگرتنی ئەم بزووتنەوە و پشت گوێ خستنی نامومکینە .
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی دا بڕیاری ئینگلیس لە دانانی ناوی حەماس لە لیستی تاقمە تیرۆریسیتەکان ، دەستدرێژی بۆسەر گەلی فەلستین ناوبراوە کە بە پێی بەیاننامەی بالفۆر لەبەر دەم کارەساتبارترین داگیرکاری و نادادوەریی مێژوودان .
وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین جەختی کردووە لەسەر کۆتایی ھاتنی سیاسەتی بانێک و دوو ھەوای لەندەن و پاشگەزبوونەوەی خێرا لەم بڕیارە .
بریتی پاتێل وەزیری نێوخۆی ئینگلیس رۆژی ھەینی رایگەیاند رێوشوێنی پێویست بۆ تیرۆریست راگەیاندنی بە تەواوەتیی بزووتنەوەی حەماس و دانانی بەربەستیی لەسەر چالاکیەکانی ئەم بزووتنەوە لە ئینگلیس دەگرینەبەر .
342/